نزیكه‌ی هه‌زار هاوڵاتی عێراقی له دەرەوەی وڵات گه‌ڕێندرانه‌وه
نزیكه‌ی هه‌زار هاوڵاتی عێراقی له دەرەوەی وڵات گه‌ڕێندرانه‌وه
فۆتۆ: ئەرشیڤ
بەغدا
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، رۆژی رابردوو له رێگه‌ی كۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عێراقیه‌وه پێنج گه‌شتی تایبه‌تی ئاسمانیان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی 895 هاوڵاتی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌نجامداوه .
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق بڵاویکردەوە، كۆمپانیای هێڵی فرۆكه‌وانی عێراقی پێنج گه‌شتی تایبه‌تی بۆ هه‌ریه‌ك له دوبه‌ی، قاهیره، به‌یروت، عه‌ممان ئه‌نجامداوه، ئه‌ویش به‌پشت به‌ستن به‌ره‌زامه‌ندی فه‌رمی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی عێراقی و ئه‌و وڵاتانه، سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانیش به‌هه‌ماهه‌نگی بون له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆئه‌وه‌ی له‌كاتی هێنانه‌وه‌ی هاوڵاتیه عێراقیه‌كاندا پشكنینان بۆ بكرێت .
هه‌ر بەپێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له كۆی ئه‌و پێنج گه‌شته تایبه‌تیه ئاسمانیانه‌دا 985 هاوڵاتی عێراقی كه به‌هۆی رێكاره‌كانی خۆپارێزی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیریانخواردبو له‌و وڵاتانه گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق ئاشكراشیكردوه، له‌چه‌ند رۆژی داهاتوشدا گه‌شته ئاسمانیه‌كانیان بۆ وڵاتانی هه‌رێمایه‌تی و جیهانی زیاتر فراوان ده‌كه‌ن، هاوكات به‌پشت به‌ستن به‌بڕیاری لیژنه‌ی باڵای سه‌لامه‌تی و نیشتمانی عێراقیش له 23ی ئه‌م مانگه‌وه، گه‌شته ناوخۆییه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه.
|