سودانی داوای لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر دەکات
فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانی دەکردووە بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر کێڵگەی غازیی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ و ماوەی 48 کاتژمێری داناوە بۆ راگەیاندنی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی شانەی راگەیاندنی ئەمنی، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق داوایکردووە رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو لایەنە بگیرێتەبەر کە ئەو کردەوە تاوانکارییەکی ئەنجامداوە کە کە هەڕەشە لە پرۆژەکانی وزە لە هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەکات ئامانجیان لهناوبردنی ئابووری عێراقه و فەرمانی کردووە کە لە ماوەی 48 کاتژمێردا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە ئاشکرابکرێت.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی باسی لەوەشکردووە، شهوی رابردوو ژمارهیهك چهكداری ئاژاوهگێڕ كێڵگهی غازی كۆرمۆریان له باشووری پارێزگای سلێمانی لهڕێگهی درۆنهوه كرده ئامانج، و بهرههمهێنان بهشێوهیهكی كاتی لهو كێڵگهیه وهستا، بهڵام دواتر ئاگری بۆردومانهكه كۆنترۆڵ كرا، بەبێ ئەوەی هیچ زیانی گیانی لێبکەوێتەوە.
|