هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هاوکاری سەربازی زیاتر بۆ بنکەکانی لەڕۆژئاوای کوردستان دەگوازێتەوە
ڕوانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کردوە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بەسەرۆکایەتیی ئەمریکا، لەڕێگەی فڕۆکەی بارهەڵگرەوە هاوکاریی سەربازییو لۆجیستیی نوێی ڕەوانەی بنکە سەربازییەکانی لەڕۆژئاوای کوردستان کردوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕوانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ، فڕۆکەیەکی بارهەڵگری ئەمریکی کە کەرەستەی سەربازییو لۆجستی هەڵگرتبوو، لەبنکەی خەرابجێر لەگوندەواری ڕمێلان لەباکوری حەسەکە نیشتۆتەوە، فڕۆکەکەش لەهەرێمی کوردستانەوە ھاتوەو لەوکاتەشدا هاتوچۆیەکی فراوانی فڕینی کۆپتەریش لەدەوروبەری بنکە سەربازییەکەی ئەمریکا بینراوە.
هەروەک ڕۆژی پێشتریش، دوو فڕۆکەی بارهەڵگری سەربازیی سەر بەهێزەکانی ئەمریکا کە کەرەستەی سەربازییان پێبوە، لەوانە چەکی قورسو کەرەستەی پێشکەوتوو، لەبنکەی خەرابجێر لەگوندەواری ڕمێلان لەباکوری حەسەکە نیشتونەتەوە، لەکاتێکدا فڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانو کۆپتەری سەربازی بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا بەشێوەیەکی چڕ بینراوە.
|