عەلی عەلاق: میکانیزمێکی نوێ کارا دەکەین بۆ فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران
پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق ڕایدەگەیەنێت: ڕێکارێکی نوێ بۆ پێدانی دۆلار بە گەشتیاران پەیڕەودەکەن بۆ ئەوەی تەنها گەشتیاری ڕاسەقینە سوودمەند لە وەرگرتنی دۆلار بە نرخی ڕەسمی.
عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی رایگەیاند: بەراورد بە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣رێژەی هەڵئاوسان زۆر کەمکراوەتەوە، لە ئێستاشدا پڕۆسەی پارەدارکردنی دەرەکی بە ئاسایی بەڕێوەدەچێت و هەموو هاوردەکاران و بازرگانان دەتوانن بە نرخی فەرمی دۆلار وەربگرن.
ڕوونیشیکردەوە، ئابووری عێراق بە پلەی نایاب ئابوورییەکی کاشە، ئامانج لە پرۆسەی پارەدانی ئەلیکترۆنی کەمکردنەوەی ئابووری کاشە بەشێوەیەکی بەرچاو.
دەشڵێت: بانکی ناوەندی هیچ کێشەیەکی لە دابینکردن و فرۆشتنی دۆلاردا نییە، بەڵام هەندێک گروپ ھەوڵدەدەن خۆیان بەدووربگرن لە سەکۆی فرۆشتنی دراوی بیانی بۆ خۆلادان لە باج و گومرگ یان بۆ کاری بازرگانی نایاسایی.
پاریزگاری بانکی ناوەندی ئاماژەی بەوەشکردووە: "بەمزوانە میکانیزمێکی نوێ کارا دەکەن بۆ دڵنیابوون لەوەی تەنها گەشتیاری راستەقینە بتوانن دۆلار وەربگرن و رێگری لەو کەسانە بکرێت بە ناوی گەشتیارەوە دۆلار بە نرخی فەرمی وەردەگرن''.
|