سۆران عومەر: بەدەستپێنەکرنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ناردنی ٦١٨ ملیارەکە بەردەوام دەبێت

07/02/2024
فۆتۆ: 

ئەندامێکی لیژنەی ئابووریی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: ئەگەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێنەکاتەوە، ناردنی ٦١٨ ملیار دینارەکە بەردەوام دەبێت و هەمواری یاسای بودجەش پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە نییە.


 سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی ئابووری و پیشەسازی و بازرگانی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: لە ڕێگەی ٦١٨ ملیار دینارەکە و داهاتی ناوخۆ کە زیاتر لە ٣٠٠ ملیار دینارە، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی دابین دەکرێت.
 

ئەندامەکەی لیژنەی ئابووریی پەرلەمانی عێراق پێیوایە، ئەو هەموارەی پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە رێککەوتنی لەسەر کراوە و کێشەی نەماوە، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە خەرجی راستەقینە نامێنێت و تێچووی بەرهەمھێنانی نەوتی هەرێمی کوردستانیش زیاد دەکرێت.