لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا

08/02/2024
فۆتۆ: 

بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە سەر ڕێگەی کەلار سلێمانی دوو کەس گیانیان لە دەستدا.


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەبەردەم تونێڵی دەربەندیخان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر کە باری سەوزەو میوەی بار کردبوو کۆنتڕۆڵ لەدەست دەدات و وەردەگەڕێ ،لە ئەنجامدا دوو کەس بەهۆی ڕوداوەکەوە گیانیان لەدەستدا.

بە پێی زانیاریە سەرەتایەکان ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەست داوە عەرەبن.