بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە 36 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

08/02/2024
فۆتۆ: 

بانکی ناوەندی خشتەی فرۆشی دۆلاری بڵاوکردەوە، بە گوێرەی داتاکان ئەمڕۆ بڕێکی بەرچاوی کاشی خستووەتە بازاڕەوە کە 36 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە.

بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بڵاوکردەوە، بە گوێرەی خشتەکە، 209 ملیۆن و 264 هەزار و 308 دۆلاری فرۆشتووە و لەو بڕەش 36 ملیۆن و 350 هەزار دۆلاری کاش بووە و 172 ملیۆن و 914 هەزار و 308 دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی بازرگانیی بووە.

نرخی 100 دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق ئەمڕۆ بەرامبەر بە 151 هەزار و 700 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت