‎داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 4 ملیار دینار بووە

09/02/2024
فۆتۆ: 

داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 3-2-2024 تا 9-2-2024، بڕی 4 ملیار و 809 ملیۆن و 858 هەزار و 790 دینار بووە، بەجۆرێك كە زیاتر لە 3 ملیار دیناری نەختینەیە و هەروەها نزیكەی 696 ملیۆن دینار بەشێوەی چەكە و زیاتر لە 653 ملیۆن دینار مقاصەیە.

سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك، بڕی 4 ملیار و 809 ملیۆن و 858 هەزار و 790 دینار بووە، بەجۆرێك كە 3 ملیار و 460 ملیۆن و 255 هەزار و 300 دیناری واتە 72% نەختینەیە و هەروەها 696 ملیۆن و 324 هەزار و 500 دینار بەشێوەی چەكە واتە %14، 653 ملیۆن و 279 هەزارو 990 دینار واتا 14% مقاصەیە.

ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لەسایتی شەفافییەتەوە بزانیت.