ئاسۆ محەممەد: کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لەڕێگەوبانەکانی دەرەوەی سلێمانی دەخەینەکار

10/02/2024
فۆتۆ: 

بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی کەمبوونەوەی ڕووداوەکانی هاتوچۆوە بە نیازن کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لەڕێگەوبانەکانی دەرەوەی سلێمانی بخەنەکار.

بەگوێرەی دیدارێکی عەمید ئاسۆ محەممەد بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی، دوای خستنەکاری کامێرای تۆمارکردنی تیژڕەوی شۆفێران لەناو سەنتەری شاردا ڕوداوەکان کەمیانکردوە.

وتیشی: بەنیازیشن بەمزوانە کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لەڕێگەوبانەکانی دەرەوەی سلێمانی بخەنەکار کە ژمارەیان ١٢ کامێرایە لەڕێگەی تاسڵوجە بۆ دوکان.