وەفدی باڵای سەرۆکایەتی هەرێم لەگەڵ لێپرسراوانی ئەمریکا لەسەر پرسی نەوت کۆبونەوە

10/02/2024
فۆتۆ: 

وەفدی باڵای سەرۆکایەتی هەرێم لەگەڵ لێپرسراوانی ئەمریکا کۆبوونەوە و پرسی هەناردەکردنی نەوت و هەڵبژاردنی پەرلەمانیان تاوتوێکرد.

بەپێی راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، وەفدی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریکی لە کۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی بەرگری(پێنتاگۆن)کۆبونەتەوە، بۆ گۆڕینەوەی بیروڕا دەربارەی دوا پەرەسەندنەکان و برەودان بە پەیوەندییەکانی ئەمەریکا لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ستراتیژیی عێراق و ئەمریکا.

لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا هاتووە، ‎لە کۆبوونەوەکاندا پرسی وزە و گرنگیی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغداد و رەوشی پێکهاتەکان و ئازادیی ڕادەربڕین و مافەکانی مرۆڤ، جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شەنگال و پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و یەکخستنەوەی پێشمەرگە، گفتوگۆیان لەبارەیەوە کرا.