بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕانیە وانەبێژانی یەدەگ دادەنات

10/02/2024
فۆتۆ: 

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕانیە وانەبێژانی یەدەگ ئاگادار دەکاتەوە کە وەڵامی پەیوەندییەکانیان بدەنەوە بۆ ئەوەی مافی دانانیان نەفەوتێت.

ئەمڕۆ شەممە ١٠ی شوباتی ٢٠٢٤  بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی رانیە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا کە "ئاگاداری هەموو ئەو وانەبێژانە دەکەین کە یەدەگن لە سنووری پەروەردەکەمان، وەڵامی پەیوەندییەکانی پەروەردەمان بدەنەوە یاخود ئەو ژمارە مۆبایلەی لای ئێمە تۆمارکراوە دانەخرابێت".

پەروەردەی رانیە دەڵێت: "بەپێچەوانەوە ئەو مامۆستایانە خۆیان بەرپرسیاردەبن لە دواکەوتنی ریزبەندی لەکاتی دانانی وانەبێژ".

ئەم راگەیەندراوەی پەهەموو ٣٠ رۆژ جارێک و  گەڕاندنەوەی مووچە نەدراوەکان و دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ دەکەن و سەرەڕای فشارەکان تا ئێستا بەشێک لە مامۆستایان نەگەڕاونەتەوە هۆڵەکانی خوێندن.