یەکێتی زانایان: ئیدانه‌ی هه‌ر سوکایەتییەک دەکەین بەرامبەر پیرۆزییەکان بکرێت

10/02/2024
فۆتۆ: 

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان له‌وه‌ڵامی قسەكانی ئاوات حیسامەدین، كه‌ وه‌ك نوێنەری ئایینی زەردەشتیەکان له کوردستان خۆی ناساندوه‌، رایگه‌یاند، ئیدانەی ئەو جۆرە سوکایەتی و رەفتارە ناشیرینە دەکەین، کە وێڕای بریندارکردنی هەستی موسڵمانان، هۆکاری تێکدانی پێکەوەژیان و سەقامگیری کۆمەڵایەتیە.

دەقی ڕاگەیەندراوی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان:

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
دوای ئەوەی کەسێک کە خۆی بە نوێنەری زەردەشتی دەناسێنێت و لە چەند لێدوانێکدا سوکایەتی بە قورئان و پیرۆزییەکانی ئیسلام دەکات، ئێمە لە یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بە توندی ئیدانەی ئەو جۆرە سوکایەتی و رەفتارە ناشیرینە دەکەین، کە وێڕای بریندارکردنی هەستی موسڵمانان، هۆکاری تێکدانی پێکەوەژیان و سەقامگیری کۆمەڵایەتیە، شتی لەم جۆرە قبوڵکراو نیە.
هەر لێرەشەوە داوا لە داواکاری گشتی و لایەنی پەیوەندیدار دەکەین بەزووترین کات بێنە سەر خەت و رێکاری یاسایی و ئیجرائاتی پێویست بەرامبەر بەو کەسە بگرنە بەر، کە جاری یەکەمی نیە سوکایەتی لەم شێوە بکات. 
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان 
10ی2ی2024

 پێشتر ئاوات حیسامەدین کە خۆی بە نوێنەری زەردەشتییەکان دەناسێنێت لە چاوپێکەوتنێکدا وتبوی 9 جار قورئانم خوێندووەتەوە و هیچی لێتێنەگەیشتووم، بەدەر لەوەش چەند هێرشێکی تر دەکاتە سەر ئاینی ئیسلام.