نەتەوەیەکگرتوەکان: پێویستە عێراق بڕە پارەیەک دابین بکات بۆ پاککردنەوەی خاکەکەی لە مین

11/02/2024
فۆتۆ: 

نەتەوەیەکگرتوەکان رایدەگەیەنێت: عێراق پێویستی بە ٣٠ ساڵ ھەیە بۆ پاککردنەوە و لابردنی مین و تەقەمەنی لە خاکەکەی و بۆ ئەمەش پێویستە بڕە پارەیەک دابین بکات بۆ لابردنی ئەو مینانە.

بیر لۆدهامەر، بەڕێوەبەری فەرمانگەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مین رایگەیاند: لایەنە نێودەوڵەتییەکان پاڵپشتی داراییان بۆ عێراق کەمکردوەتەوە بۆ پاککردنەوەی کێڵگەکان لە مین و تەقەمەنی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە حکومەتی عێراق لە بودجەدا بڕە پارەیەک بۆ پاککردنەوەی خاکی وڵاتەکەی دابین بکات و رەنگە چەند ملیار دینارێکی بوێت بۆ ئەوەی هاووڵاتییان سەلامەت بن و ژیانیان لەو ناوچانەدا نەکەوێتە مەترسییەوە. 

دەشڵێت، زیاتر لە دوو هەزار و ٧٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە لە خاکی عێراق تەقەمەنی و مینی تیادا شاردراوەتەوە بەهۆی گرژی و شەڕی عێراق لە ساڵی ١٩٨٠ەوە بۆ ٢٠١٤ بۆیە پێویستی بە ٣٠ ساڵ هەیە بۆ پاککردنەوە و لابردنی ئەو مین و تەقەمەنیانە.