وەبەرهێنانی گەرمیان: پرۆژەیەکی بەرهەمهێنانی خشت دەکرێتەوە و 200 هەلی کار دەستەبەر دەکات

11/02/2024
فۆتۆ: 

بەرێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان بڵاویکردەوە، وەکو یەکەم پرۆژەی ساڵی نوێ کارگەیەکی بەرهەمهێنانی خشت دەکرێتەوە و 200 هەلی کار دەستەبەر دەکات.

بەرێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان رایگەیاند: کارگەی خشتی حەمرین کە لەئێستادا بە گەورەترین پرۆژەی بەرهەمهێنانی خشت دادەنرێت لە سنوری ئیدارەی گەرمیان وەک نوێترین پرۆژەی ساڵی نوێ راگەیەندرا لە سنوری ئیدارەکەدا.

هاوکات ئاماژەی بەوەشداوە، پرۆژەکە لەسەر رووبەری 40دۆنم زەوی بونیاد دەنرێت لە ناحیەی قۆرەتوو.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، سەبارەت بە تێچووی پرۆژەکە ، سەرمایەکەی لە 17،162،800 حەڤدەملیۆن وسەد وشەست و دووهەزار و هەشت سەد دۆلار پێکدێت.

ئاشکراشیکرد، بەهۆی ئەو پرۆژەوە 200هەلی کار دەستەبەر دەبێت و ئەوانەی تائێستا دەرفەتی کارکردنیان بۆ نەڕەخساوە دەتوانن کاری تێدا بکەن.