لیژنەی باڵای سەربازی عێراق کۆبوونەوەکانی لەگەڵ هاوپەیمانان دەستپێدەکاتەوە
وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه لیژنه‌ی باڵای سه‌ربازیی عێراق كۆبونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌ستپێكرده‌وه.
یەحیا رەسووڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، لیژنەی باڵای سەربازی عێراق و ئەمەریکا درێژە بە دانیشتنەکانیان دەدەن و کارەکانی لیژنەکە بە زووترین کات تەواو دەکرێن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، خشته‌یەکی كاتی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی شاره‌زا و راوێژكاران دیاریده‌كرێت و ورده ورده ده‌بێته هۆی كۆتایی هاتنی ئه‌ركی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی داعش و گواستنه‌وه بۆ په‌یوه‌ندییه‌كی دو قۆڵی، تا ئه‌و كاته‌ی كه هیچ شتێك ئارامی گفتوگۆكان تێكنادات، كۆبونه‌وه‌كان ئه‌نجامده‌درێن بۆ ته‌واوكردنی كاره‌كانی لیژنه‌كه به خێرایی.
|