توركیا چەند ڕێنمایەكی دەركرد بۆ ئەو عێراقیانەی دەیانەوێت سەردانی بكەن

17/07/2020
بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغدا
فۆتۆ: 

باڵیۆزخانەی توركیا لە بەغدا چەند ڕێنماییەكی دەركرد بۆ ئەو هاوڵاتییە عێراقییانەی كە دەیانەوێت سەردانی ئەو وڵاتە بكەن .

لە ڕاگەیەندراوێكدا باڵیۆزخانەی توركیا لە بەغدا بڵاویكردەوە، ناوەندەكانی داخوازی بۆ وەركرتنی فیزا لە لایەن كۆمپانییەكی تایبەتەوە بەڕێوە دەبرَێت كە حكومەتی توركیا ڕێگەی پێداوە و لە بەغدا چالاكییەكانی ئەنجام دەدات .

باڵیۆزخانەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو كۆمپانیایە لە 31مانگی ئایاری 2017 لەو بەغدا كاردەكات تا ئێستا و لە كەركوكیش كۆمپانیاكە لە 12ی شوباتی 2019 وە كاردەكات تا ئێستا و لە بەسرەش لە 7ی ئابی 2019وە كاردەكات تا ئێستا .

لە بەشێكی تری ڕێنماییەكاندا باڵیۆزخانەكە نوسیویەتی، لە پێناو كارئاسانی زیاتر و وەرگرتنی فیزای توركیا لە شاری موسڵیش لە هەمان چوارچێوەدا كراوەتەوە و لەمەودوا پێشوازی لەو کەسانە دەکات کە دەیانەوێت سەردانی تورکیا بکەن .

لە كۆتایی ڕاگەیەندراوەكەدا باڵیۆزخانەی توركیا لە بەغدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە 19ی ئەم مانگەوە ئەو شوێنانەی دیاریكراوە بۆ وەرگرتنی فیزا دەست بە كاروچالاكییەكانیان دەكەنەوە .