فەرمانی دەستگیرکردن بۆ عیماد باجەلان کادری پارتی دەرچوو
به تۆمهتی سوكایهتیكردن به پهرلهمانی عێراق، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ عیماد باجەلان، کادری پارتی دەرچووە
بە گوێرەی نوسراوێکی دادگای لێکۆڵینەوەی بەغدا/کەرخ، عودەی عەواد کازم ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سکاڵای لەسەر عیماد باجەلان کادری پارتی دیموکراتی کوردستان تۆمارکردووە.
لە نوسراوەکە ئاماژە بەوەشکراوە، بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە پەرلەمانی عێراق ئاڕاستەی عیماد باجەلان کراوە و دادگاش بڕیاریداوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەربکات.
|