هاتوچۆی هەولێر: کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لە رێگای هەولێر-قەزای خەبات کەوتوونەتەکار
هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند: کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لە رێگای هەولێر-قەزای خەبات کەوتوونەتەکار و سزای سەرپێچی شۆفێران تۆمار دەکەن.
بە پێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە سێشەممە کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی خێرایی خاڵ بۆ خاڵ لە رێگای هەولێر-قەزای خەبات کەوتوونەتە کار و سەرپێچی شۆفێران تۆمار دەکەن، کامێراکانیش لە بەرامبەر شاری سیپا ستی تا مەفرەقی کەورگۆسک دانراون.
پێشتر بۆ ماوەی هەفتەیەک کامێراکان بۆ تاقیکردنەوە کاریان دەکرد، بەڵام لەمڕۆوە سەرپێچییەکانیش تۆمار دەکەن، بەرزترین خێرایی رێگا پێدراو بۆ ئۆتۆمبێلە بچووکەکان ١٠٠ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا و بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورەش ٨٠ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا.
|