وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکاری لە پرۆگرامی خوێندنی قۆناغی ٩ دەکات

13/02/2024
فۆتۆ: 

هەرچەندە بەڕێوەبەری گشتی سلێمانی بڕیاریدا گۆڕانکاری لە خستەی خوێندنی قۆناغی ٩نەکات، بەڵام وەزارەتی پەروەردە پێچەوانەی ئەو بڕیارە وەستایەوە.

پێنج ڕۆژ پێش ئێستا بەڕێوەبەری گشتی سلێمانی نوسراوێکی ئاراستەی ١٠ بەڕێوەبەرایەتی سنورەکەی کردو ئاگاداریکردنەوە، بەهیچ شێوەیەک گۆڕانکاری لەپڕۆگرامەکانی خوێندنی پۆلی نۆی بنەڕەتی ناکرێت‌و بۆیان کەمناکرێتەوە.

 بەڵام ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردە لەڕێگەی سەرۆکی لیژنەی باڵای وەزارەتەکەوە ئاشکرایکرد، گۆڕانکاریی دەکرێت‌و لەنوسراوێکیشدا خشتەی پرۆگرامی خوێندنی ئەو بابەتانەی بۆ ناردون، کە تاقیکردنەوەی پۆلی نۆی بنەڕەتی بۆ خولی یەکەم‌و دوەم ساڵی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ی تێدا ئەنجامدەدرێت.