سەرۆك كۆماری عێراق مەرسومی بۆ دەستبەكاربوونی 12 پارێزگار دەركرد

13/02/2024
فۆتۆ: 

سەرۆککۆماری عێراق، مەرسوومی کۆماری بۆ دانانی 12 پارێزگاری نوێ دەرکرد، دوای ئەوەی لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگاکانەوە ھەڵبژێردران.

سەرۆكایەتیی كۆمار لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری عێراق واژووی بڕیاری دامەزراندنی پارێزگاری پارێزگاكانی (بەغداد، بەسڕە، نەینەوا، بابل، كەربەلا، واست، زیقار، نەجەف، ئەنبار، موسەننا، میسان و دیوانییە)ی كردووە، پاش تەواوبوونی رێوشوێنەكانی وردبینی لەلایەن فەرمانگەی یاسایییەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، رێوشوێنەكانی دامەزراندن و دەرچوونی مەرسومی ئەودوای پارێزگاكانی دیكەش لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە تەواودەكرێت.

رۆژی 18ی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو، ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق جگە لە ھەێمی کوردستان ئەنجامدرا، لە ئێستاشدا زۆرێک لە پارێزگارەکان لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگاکانەوە ھەڵبژێردراون.