موعین کازمی:لە ١٠ رۆژی داهاتوودا هەمواری یاسای بودجە دەگاتە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پەسەندکردن
   
                            
                             
                            
                            
                            
                            
                            
                            
                             
                                ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، لە ماوەی ١٠ رۆژی داهاتوودا هەمواری یاسای بودجە دەگاتە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ تاوتوێکردنی و پەسەندکردنی.
                                
  
                               
                                موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی ڕایگەیاند، لە ماوەی ١٠ رۆژی داهاتوودا هەمواری یاسای بودجە دەگاتە ئەنجومەنی نوێنەران و لەگەڵ گەیشتنیشی لیژنەکەیان وردبینی بۆ بڕگە و ماددە هەموارکراوەکان دەکات و دواتر دەخرێتە دەنگدانەوە بۆ پەسەندکردنی. 
 
ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا حکومەتی فیدراڵ سەرقاڵی دوایین رێککارە هونەرییەکانە بۆ ئامادەکردنی هەمواری یاسای بودجە، کە تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت و شایستە داراییەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی و چەند بابەتێکی دیکەی لەخۆگرتووە. 
 
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران وتیشی، لیژنەکەیان لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی کۆبوونەتەوە، بۆ دیاریکردنی خشتەیەک بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجە بۆ ئەمساڵ و تێپەڕاندنی ئەو بەربەستانەی کە لەبەردەم یاساکەدان.
                             
                             
 |