وتەبێژی سەربازی كازمی ستراتیژی كوشتنی سەركردەكانی داعشی ئاشكراكرد

17/07/2020
هێزەکانی دژەتیرۆر ڕۆڵی کاریگرییان هەیە لە کردنە ئامانجی سەرکردەکانی داعش
فۆتۆ: 

یەحیا رەسوڵ وتەبیّی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق ئەو تاكتیكەی ئاشكرا كرد كە هێڵی یەكەمی سەركردەكانی داعشی تیا دەكرێتە ئامانج .

وتەبێژ بە ناوی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانەوە ئاشكرایكرد، كردنە ئامانجی هێڵی یەكەمی سەركردەكانی داعش لەڕێگەی ستراتیژیەتی هەواڵگریی و چاودێرییەوە ئەنجام دەدرێت .

رەسوڵ بە ئاژانسی هەواڵی نیشتیمانی عێراقی ڕاگەیاندووە، ئەو كردەوە بێوێنانەی كە دەزگای هەواڵگری و هێزە ئەمنییەكان لە دژی سەركردەی چەكدارانی داعش ئەنجام دەدرێن، بە هەوڵی بەردەوامی هەواڵگرییە و بە ڕێنمایی راستەوخۆی فەرماندەی گشتی هێز چەكدارەكانە .

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو ئۆپراسیۆن و هێرشانە هێڵی یەكەمی سەركردەكانی داعشی تیا دەكرێنە ئامانج و دەیانكوژن .

یەحیا رەسوڵ ڕوونیكردەوە، ئۆپراسیۆنەكان بەزۆری پشت بە هەوڵ و زانیاری هەواڵگری دەبەستن، دواتریش لەڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و دابەزینی ئاسمانی هێرش و ئۆپراسیۆن دەكرێتە سەر حەشارگە و شوێنی حەسانەوەی سەركردەكانی داعش و لەناویان دەبەن بە ئامانجی تێكشكاندنی تواناكانیان .

ئەو وتانەی وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لە كاتێكدایە، دەزگای هەواڵگری عێرا قلە ئۆپراسیۆنێكی كەم وێنەدا توانی عومەر سەلال عوبێد والی بەغدای ڕێكخراوی داعش و لەیس جەمال بەرپرسی ڕاگەیاندنەكەی كە ناسرابوو بە ئەبو بەرا‌و بكوژن .