غەریب ئەحمەد: بەغدا بە میزاجی شەخسی مووچە بۆ هەرێم دەنێرێت

14/02/2024
فۆتۆ: 

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاشکرایدەکات، بەغدا مەرجی نوێی هەیە بۆ ناردنی مووچە و ئەمەش تەنها بیانووە، چونکە بەغدا بە میزاجی شەخسی مووچە دەنێرێت.

 غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: بەغدا داوایەکی نوێ ئاراستەی ھەرێم کردووە بۆ ناردنی مووچەو  وەزارەتی دارایی عیراق داوای وردەکاریی لیستی میلاکات و مووچەی ھەرێمی کوردستانی کردووە و ئەوەش یەکەمجارە ئەو داوایە بکات. 

ئاماژەی بەوەشکردوە، تاوەکو ھەمواری یاسای بودجە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە لە بەغداوە بە "میزاجی شەخسی"، مانگانە داواکارییەک لە ھەرێم دەکرێت، زیاتر بیانووە و ناچنە چوارچێوەیەکی یاساییەوە.

ئەوەشی خستوەتەروو، یەکێتی ھەوڵەکانی چڕکردووەتەوە لە ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی نوێنەران و خودی سەرۆکی یەکێتیش لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان لەسەر ھێڵە، کە ھەموارەکە لەپەرلەمانەوە کێشەی بۆ دروستنەکرێت و زوو بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، تاوەکو مانگانە لەکاتی خۆیدا پشکی ھەرێم رەوانە بکرێت