دێرین ئەحمەد لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی بەغداوە گەشتوەتە بەریتانیا

15/02/2024
فۆتۆ: 

بەپێی دانپێدانانەکانی ئەو کەسەی هاوکاری دێرین ئەحمەدی کردوە، دێرین لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی بەغداوە گەشتوەتە بەریتانیا.

کەسێک بە تۆمەتی هاوکاریکردنی دێرین ئەحمەد ناسراو بە کوێخا دێرین دەستگیرکراوە و دانی بەوەدا ناوە سەرەتا بە پیکاب دێرنی گەیاندوەتە شاری کەرکوک و دواتر لە ڕێگەی هێڵی گواستنەوەی شاهانە لە بەغدا و بە پاسپۆرتی دۆمۆنیکا گەشتوەتە بەریتانیا.

بە بڕیاری دادوەر و بە پێی مادەی ٢٧٣ کە تایبەتە بە سزادانی ئەو کەسانەی هاوکاری تاونبار دەکەن سزا بۆ ئەو کەسە دەرچوە کە هاوکاری دێرین ئەحمەدی کردووە و لە ئێستاشدا چەند کارمەندێکی فڕۆکەخانەی بەغدا دەستگیرکراون و لیکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە دوو ڕۆژ پێش ئێستا بە بریاری دادوەر و بەهۆی سەرانە وەرگرتن لە خەڵک فرمانی دەستگیرکردن بۆ کوێخا دێرین دەرکراو دەستبەسەر سەرجەم ماڵ و موڵکەکەیدا گیرا.