گوهدار زێباری: ئەوانەی ئێمەیان دەستگیرکرد، چێژ له‌فرمێسكی دایك و باوكمان ده‌بینن
دوای ئازادكردنی، گوهدار زێباری دەڵێت، ئەوەی لە هەرێم ڕوودەدات رەنگدانەوەی عەقڵیەتی تاكڕەوی و توندڕەوی كۆنە پەرستیی و دواكەوتوییە، دەسەڵات بە دەستگیركردنی ئێمە چێژ لە بینینی فرمێسكی دایك و باوكمان دەبینێت.
ئەمڕۆ، دوای سێ ساڵ و شەشە مانگ زیندانیكردن گوهدار زێباری، رۆژنامەنوس ئازادكرا و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سوپاسی تیمی پارێزەرانی خۆبەخش و هەمو ئەو كەسانە دەكەم هاوكاریيان كردوم، ئه‌م ئازادییه بۆمن زۆر تاڵه، چونكه هێشتا پارچه‌یه‌ك له من كه هاوڕێی ئازیزم شێروان شێروانییه له‌زیندانه.
وتیشی، ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان روودەدات، ره‌نگدانه‌وه‌ی حه‌قیقه‌تی عه‌قڵیه‌تێكی تاكڕه‌و و توندڕه‌وی دواكه‌وتووه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك جه‌سته‌ی حه‌رامخۆر.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، گەلی كود شایستەی ئەم جۆڕە حكومڕانیە نییە لەبەر ئەوەی ئێمە گەلێكی ماندو ستەم لێكراوین، ئەوانەی ئێمەیان دەستگیرکرد، چێژ له‌فرمێسكی دایك و باوكمان ده‌بینن، چێژ له سیخوڕی، تۆقاندن، زیندان، ئه‌شكه‌نجه، خوێن، گیرفانبڕی، تاڵانبری و برسیكردن و باج و سه‌رانه ده‌بینن.
|