قوباد تاڵه‌بانی: نابێت هیچ بكوژێک له‌ژێر هیچ پاساوێكدا له سزای یاسایی ده‌ربازببێت
   
                            
                             
                            
                            
                                 
                             
                            
                            
                            
                            
                             
                                جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه چیتر نابێت هیچ بكوژ و ژنكوژ و تاوانبارێك له سزای یاسایی ده‌ربازببێت، سوپاس دادگای سلێمانی و هێزه ئه‌منییه‌كانیش ده‌كات.
                                
  
                               
                                ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممە قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكی كورتدا رایگه‌یاند كه "سوپاس و پێزانینم هه‌یه بۆ دادگای سلێمانی له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو دۆسیه‌ی شه‌هید نه‌قیب محه‌مه‌د و شنیار هونه‌ر و سزادانی یاسایی بكوژان و تاوانبارانی هه‌ردوو دۆسیه‌كه". 
 
قوباد تاڵه‌بانی ده‌ڵێت: "هه‌روه‌ها سوپاسی هێزه ئه‌منییه‌كان و داواكاری گشتی و پارێزه‌ره به‌ڕێزه‌كان و هه‌موو ئه‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیدارانه ده‌كه‌م كه له دوو ساڵی رابردوودا هاوكار و ماندووبوون له جێبه‌جێكردنی دادپه‌روه‌ری و چه‌سپاندنی سه‌روه‌ری یاسادا". 
 
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران راشیگه‌یاندووه كه "جارێكی دیكه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه چیتر نابێت هیچ بكوژ و ژنكوژ و تاوانبارێك له كوردستان له‌ژێر هیچ پاساوێكدا له سزای یاسایی ده‌ربازببێت". 
 
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی شوباتی 2024، دادگای سلێمانی بڕیاری کۆتایی لەبارەی دۆسیەی شەهیدکردنی نەقیب محەمەد لەتیف_ەوە دا و سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر تاوانباری سەرەکیدا سەپاند و دووانەکەی دیکەش، سزای زیندانیکردنی هەتاهەتاییان بەسەردا سەپێنرا. 
 
هه‌ر ئه‌مڕۆ دادگای سلێمانی سزای زیندانی هەتاهەتایی بۆ هاوسەری شنیار ئەنوەر دەرکرد به‌تۆمه‌ی كوشتنی ناوبراو. 
   
                            
                             
 |