ئەحمەد مەزهەر جبوری: حکومەتی عێراق تا ئێستا هەمواری یاسای بودجەی نەناردوە

19/02/2024
فۆتۆ: 

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت: تا ئێستا چاوەڕێن حکومەت هەمواری یاسای بودجەیان بۆ بنێرێت، بەڵام تا ئێستا هیچ شتێکیان لەسەر ئەو بابەتە پێنەگەیشتووە.

ئەحمەد مەزهەر جبوری ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند: ئەرکی ئەنجومەنی نوێنەرانە کە هەمواری بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ بکات، بەڵام چاوەڕێن حکومەت یاسای بودجەی هەموارکراویان بۆ بنێرێت، بەڵام تا ئێستا یاساکە و ھیچ خشتەیەکیان لەوبارەیەوە پێنەگەیشتووە. 

وتیشی، لیژنەکەیان رای خۆی هەبووە لەسەر یاسای بودجە بۆ سێ ساڵ و تێبینی خۆشیان نوسیوە لەوبارەیەوە، بەڵام حکومەت ئەو بەرپرسیارێتییەی هەڵگرت و بودجەی بۆ سێ ساڵ ئامادەکرد. 

لای خۆیەوە، باسم جەمیل ئەنتوان پسپۆڕی ئابوری ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی کورتهێنانەوە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ پەسەند نەکراوە، لیژنەی داراییش دەبێت بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بکات.