سێ کارمەندی کارەبای هەولێر بە سەختی بریندار بوون
لەکاتی کارکردن و بەهۆی تەزووی کارەباوە سێ کارمەندی کارەبا بەسەختی برینداربوون.
سێ کارمەندی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای هەولێر ١ لەکاتی کارکردنیان لە چاککردنەوەی ڤیدەری ١٧رۆژئاوا بەهۆی تەزووی کارەباوە برینداربوون .
بەپێی زانیاریەکان، برینی سێ کارمەندەکە سەختە.
|