تەیف سامی: بۆدابەشکردنی مووچە دەبێت فەرمانگە داراییەکان ڕۆژی هەینی دەوامبکەن

22/02/2024
فۆتۆ: 

​هەرچەندە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی پشوی فەرمیە، بەڵام وەزیری دارایی عێراق بە مەبەستی دابەشکردنی مووچە ئەو پشووەی بۆ فەرمانگە داراییەکان نەهێشت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بڕیاریداوە لە رۆژانی هەینی و شەممە کە پشوی گشتییە تەواوی فەرمانگە داراییەکان دەوام بکەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە کە دەوامکردن لەو دوو رۆژەدا بەمەبەستی ئەوەیە کە دابەشکردنی موچە بەسەر فەرمانبەرانی عێراقدا بەردەوام بێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژی سێشەممە، ٢٠ـی شوبات، دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ هەمان مانگ دەستی پێکرد و بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەیشدا ٦١٨ ملیار دینارەکە بگاتە هەرێمی کوردستان و موچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش دابەش بکرێت