تورکمانەکان پۆستی قائیمقامی کەرکوک ڕەتدەکەنەوە

23/02/2024
فۆتۆ: 

دوای ئەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک بۆ کورد یەکلا بویەوە تورکمانەکان پۆستی قائیمقامی کەرکوک ڕەتدەکەنەوە.

بەگوێرەی میدیای عێراقیی، لەو کۆبوونەوەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک ئەنجامیدا، هەموان لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان بەمشێوەیە ڕێکەوتون؛

پۆستی پارێزگاری کەرکووک بۆ کورد
سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا بۆ عەرەب
بڕیاردەری ئەنجوومەن و قایمقامیش بۆ تورکمان

هاوکات لەمەودوا پارێزگار دوو جێگری دەبێت، ئەگەر پارێزگار بۆ یەکێتی بێت، ئەوا جێگری یەکەمیان بۆ پارتی و جێگری دووەمیشیان بۆ عەرەب دەبێت.

بەڵام ئەحمەد ڕەمزی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە پشکی بەرەی تورکمانی، دابەشکردنی پۆستەکانی بەمشێوازە ڕەتکردەوە و باسی لەوەکرد، زیاتر لە 30 هەزار دەنگیان هێناوە و بە پۆستی قایمقام ڕازی نابن.