بەهۆی تەزووی کارەباوە کارمەندێک گیانی لەدەستدا
لە کاتی کارکردندا و بە تەزووی کارەبا کارمەندێکی کارەبا گیانی لەدەستدا و دوانی تریش برینداربەون.
لە هەولێر سێ کارمەندی کارەبا لەکاتی کارەکەیاندا بەهۆی بەرکەوتنی تەزووی کارەباوە برینداردەبن و دەگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانە.
یەکێک لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانلەدەستدەدات و دوانەکەی دیکەش چارەسەریان بۆ کراوە.
|