مەزهەر محەمەد: حکومەت بیر لە بەرهەمھێنان و هەناردەکردنی وزە دەکاتەوە
ڕاوێژکارێکی سودانی رایدەگەیەنێت: حکومەت کار لەسەر بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی وزە و غاز بۆ دەرەوەی وڵات دەکاتەوە.
مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری ئابوری محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی لە جیهاندا گرنگی پێدەدرێت بۆ بەکارهێنانی وزەی خاوێن وەکو وزەی خۆر بەو پێیەی کە زۆرترین کات خۆر تیایدا دەمێنێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، عێراق دەچێتە ناو پێگە جیهانیەکان بۆ کەمکردنەوەی غازی دوانەئۆکسیدی کاربۆن لە رێگەی بەکارهێنان و هاوردەکردنی غازی سروشتییەوە و یەدەگی غاز لەو وڵاتدا بەرزە و ریزبەندی ١٢ەمینی گرتووە لە جیهاندا.
دەشڵێت: لە ئێستادا حکومەت بیر لە فرەچەشنەکردنی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی وزە دەکاتەوە و یەکێک لە بابەتەکانیش غازی سروشتییە و هەناردەی دەرەوەی دەکەن و هەوڵدەدرێت سوتەمەنی تر لە ناوخۆ بەرهەم بهێنێت.
|