سعودیە هۆشداری دەدات بەو کەسانەی بەبێ مۆڵەت مەراسیمی حەج ئەنجام دەدات
وەزارەتی حەجی سعودیە رایدەگەیەنێت: هەر کەسێک بەبێ مۆڵەت بەشداریی مەراسیمی حەجی ئەمساڵ بکات رووبەڕووی سزای قورسی دارایی و زیندانیکردن دەبێتەوە.
وەزارەتی حەجی سعودیە لە راگەیێنراوێکدا دەڵێت: بۆ ئەمساڵ، هەر کەسێک بەبێ بوونی مۆڵەتی کۆمپانیای حەج و عومرە هەڵبستێت بە گواستنەوەی حاجییان، راستەوخۆ لە دادگە داوای یاسایی لەسەر تۆماردەکرێت.
لەراگەیەندراوەکەشدا هۆشدارییەکی تووند دەداتە هەموو ئەو کەسانەی کە مۆڵەتی گواستنەوەی حاجییانیان نییە دەڵێت: ئەگەر واز لەو کارە نەهێنن رووبەڕووی لێپێچینەوەی تووندی یاسایی دەکرێنەوە لە ئەگەری بەردەوام بوونیان بە ١٣ هەزار دۆلار سزا دەدرێن.
|