بە پێی بەڵگە زانستیەکان ١٢ی ئازار یەکەم ڕۆژی مانگی رەمەزانە
شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت: یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دەکەوێتە ١٢ی ئازارەوە و بەو پێیەش ١٠ی نیسان یەکەم رۆژی جەژی رەمەزان دەبێت و کە ٢٩ رۆژە.
سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری کەشناسی و گەردوونناسی راگەیاند: بەپێی چەند لێکدانەوەیەکی شیکاری گەردوونناسی و زانستی، بۆ ئەمساڵ یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان و جەژنی رەمەزان کات و رۆژەکەی دیاری کرا بە بەڵگەی زانستی.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم ساڵ یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان لە ١٢ی ئازاری ٢٠٢٤ دەبێت، چونکە رۆژی ١٠ی ئازار، لە کاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆ، مانگ نوێ دەبێتەوە، هاوکات بۆ ئێوارە مانگ نابینرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، بۆ رۆژی ١١ی ئازار، ئێوارە مانگ دەبینرێت بۆ رۆژی ١٢ی ئازار یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دەبێت.
کەشناسە کوردەکە باسی لەوەشکرد، هەروەها جەژنی رەمەزان لە رێکەوتی ١٠ی نیسانی ٢٠٢٤ دەبێت، بەوپێیەی رۆژی ٨ی نیسان، لە کاتژمێر ١٢:٢٠ خولەکی نیوەرۆ، دوای نوێژی خەوتنان مانگ نوێ دەبێتەوە هاوکات مانگ نابینرێت بۆ رۆژی ٩ی نیسان مانگ ئێوارەکەی دەبینرێت، بۆ رۆژی دوایی ١٠ی نیسان دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان، چونکە مانگ ئێوارەکەی دەبینرێت، واتە دەبێتە ٢٩ رۆژی مانگی رەمەزان بۆ رۆژی ١٠ نیسان دەبێت بە یەکەم ڕۆژی جەژنی رەمەزان.
|