وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی بەغدا دەكات

18/07/2020
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران
فۆتۆ: 

سبەینێ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق دەكات .

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، محەمەد جەواد زەریف سبەینێ سەردانێكی فەرمی دەكات بۆ عێراق .

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای سەردانەكەی بۆ بەغدا و كۆبوونەوەی لەگەڵ فوئاد حسین وەزیری دەرەوەی عێراق، كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسی ساز دەكەن .

لەوەتەی مستەفا كازمی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراقی وەرگرتووە، ئەوە یەكەمجارە وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی بەغدا دەكات .

سەردانەكەی زەریف بۆ بەغدا هاوكاتە لەگەڵ سەردانە چاوەڕوانكراوەكەی كازمی بۆ ئێران .