عەتوان عەتوانی: ناردنی مووچەی مانگی دوو پەیوەستە بەو لیستەی هەرێم پێشکەشی بەغدای دەکات
سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت: ناردنی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە، پەیوەستە بە لیستی مووچە و ئەو زانیاریانەی حکومەتی هەرێم پێشکەشی بەغدای دەکات.
عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند: بە گوێرەی بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی، مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی هەرێم بەپێی ئەو لیست و زانیاریەیە کە حکومەتی هەرێم پێشکەشی بەغدای دەکات.
عەتوانی بۆ موچەی مانگی سێی موچەخۆرانی هەرێم جەختیکردەوە لە قسەکانی وەزیری دارایی عێراق و وتی: بۆ مانگی سێ پێویستە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەرێگەی هەژماری بانکییەوە دابینبکرێت.
|