پاسپۆرتی مستەفا هیجری پوچەڵکرایەوە

01/03/2024
فۆتۆ: 

حکومەتی عێراق پاسپۆرتی سەرکردەیەکی دیاری کورد پوچەڵدەکاتەوە و بەپێی بڕیارەکە ئەگەر پاسپۆرتەکەی بەکاربهێنێت دەستگیردەکرێت

وەزارەتی ناوخۆی عێراق  لە نوسراوێکدا بڕیاریداوە، کە پاسپۆرتی مستەفا هیجری بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەری گشتی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران پوچەڵکردوەتەوە.

لە نوسراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەناوی (مستەفا محەمەد ئەمین) مستەفا هیجری کردووە کە پاسپۆرتەکەی پوچەڵکراوەتەوەو پاسپۆرتەکە بەکارهێندرا ئەوا دەکێشرێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت و خاوەنەکەشی رادەستی نزیکترین بنکەی پۆلیس دەکرێت.

بڕیارەکە تەنیا مستەفا هیجری ناگرێتەوە بەڵکو ناوی (٧٢) سەرکردەی تری ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە هەرێمی کوردستان لە خۆ دەگرێت و پاسپۆرتەکانیان پوچەڵدەکرێتەوەو دەکێشرێنەوە.