شیعەکانی عێراق یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانیان دیاریکرد

01/03/2024
فۆتۆ: 

مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی دیاریکرد و رایگەیاند، "پێشبینی دەکرێت رەمەزانی ئەمساڵ ٢٩ رۆژبێت".

نووسینگەی ئایەتوڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق خشتەی ئەمساڵی  مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی بڵاوکردەوە رایگەیاند، " ڕۆژی سێ شەممە ١٢ی ئادار دەبێتە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز و ڕۆژی چوار شەممە ١٠ی نیسان دەبێتە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان".

ئاماژەی بەوەشکردووە،، پێشبینی دەکرێت ڕەمەزانی ئەمساڵ ٢٩ ڕۆژ بێت و ئێوارەکەی بە چاوی ئاسایی مانگی شەوال ببینرێت.

ئەم بڕیارەی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق لە کاتێکدایە، هێشتا ناوەندە نێودەوڵەتییەکانی گەردوونی بۆچوونی جیاوازیان هەیە لەسەر یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان