لیستی موچە بەسەرجەم داواکارییەکانی بەغداوە تەواوبووە
سەرچاوەیەک لەئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئاشکرادەکات، سەرجەم داواکاریەکانی بەغدا جێبەجێکراونو لەشەوی ڕابردوەوە لیستەکە ئامادەکراوە ڕەوانەی بەغدا بکرێت.
بەگوێرەی وتەی سەرچاوەیەکی باڵای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم حکومەتی فیدراڵی داوای لیستی موچەی موچەخۆرانی بەوردەکاریی زیاترو ناوی چواریی موچەخۆرانی بەزمانی عەرەبی لەوەزارەتی داراییو ئابوری حکومەتی هەرێم کردوە".
وتوشیەتی: لەشەوی ڕابردوەوە لیستی موچە بەسەرجەم داواکارییەکانی بەغداوە تەواوبوەو بڕیاروایە ڕەوانەی بەغدا بکرێت.
بەوتەی سەرچاوەکە، ئەو لیستی موچەیەی کە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت، دەزگای ئاسایشو هێزە ئەمنییەکانی تێدانییەو لیستی ئەو هێزانە بە "تەرازوی پێداچونەوە" ڕەوانە دەکرێت".
سەبارەت بەناردنی بڕی ئەو گوژمەیەی ڕەوانە دەکرێت بۆ موچە، سەرچاوەکە جەختیکردۆتەوە، نازانرێت بۆ مانگی شوبات بەغدا چەند پارە ڕەوانە دەکات و بڕیارەکەی حکومەتی عێراق کە ٦١٨ ملیار دینارە جێبەجێدەکرێت یان بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەسەر بنەمای یاسای بودجەی ٢٠٢٤ ڕەوانە دەکرێت.
|