ئومێد سەباح: بڕیاری زیادکردنی پێشینەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانەی هەولێر دەدات
بەپێی نوسیراوێک ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئۆتۆمبێلێک بۆ بەڕێوەبەری گشتی کتێبخانەی هەولێر دەکڕێت و بڕیاری زیادکردنی پێشینەی فەرمانگەکەشی دەدات.
بەپێی نوسیراوێک کە بەرواری ٤ی شوباتی ٢٠٢٤ی، بە ئیمزای ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیارداوە بە کڕینی ئۆتۆمبێلێک بۆ بەڕێوەبەری گشتی کتێبخانەی هەولێر.
هەر بەپێی نووسراوەکەی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیار دراوە کە پێشینەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانەی هەولێر بۆ پێنج ملیۆن دینار زیاد بکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە بەپێی رێنماییەکانی ئەنجومەنی وەزیران کڕینی ئۆتۆمبێل و زیادکردنی پێشینەی مانگانەی سەرجەم فەرمانگەکان راگیراوە.
|