برینداری تەقینەوەکەی هەولێر گیانی لەدەستدا
فەرماندەیی ناوچەی یەکی هێزەکانی پاسەوانی سنوور بڵاویکردەوە کە ئەو کەسەی لە تەقینەوەکەی هەولێر برینداربوو بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.
پێشتر موقەدەم سامی ئیسماعیل وتەبێژی پاسەوانی سنوور ڕایگەیاند: نزیک ١١:٣٠ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی مەشقدا مینێک تەقیوەتەوەبەوهۆیەوە دوو شەهید و برینداری لێکەوتەوە و کەمک پێش ئێستا بریندارەکەش بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
موقەدەم سامی ئیسماعیل ئاماژەی بەوەشدا کە دوو شەهیدەکە خەڵکی هەولێرن و تەمەنیان لە سەروو ٤٥ ساڵەوەیە.
رووداوی تەقینەوەی مینەکان لە نێو بارەگای فەرماندەیی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور لە هەولێر بووەو ئەو مینانەی تەقیونەتەوە پێشتر لە کێڵگە مینەکانی سنووری پارێزگای هەولێر دوای پاککردنەوەی کێڵگەکان کۆکراونەتەوە و بۆ ئەوەی پووچەڵبکرێنەوە هێنراونەتەوە بارەگای سەرەکی فەرماندەییەکە بۆ ئەوەی دواتر لەناوببرێن.
|