لە ئەمڕۆوە پێشکەشکردنی لیستی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکات
ئەمڕۆ پێشکەشکردنی لیستی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکات و تا رۆژی ٢٢ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
بڕیارە ئەمڕۆ، دەرگای پێشکەشکردنی لیستی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکرێتەوە و سبەینێش کۆتا وادەیە بۆ وەرگرتنی ناوی کاندیدە سەربەخۆکان و کاندیدی حزب و هاوپەیمانێتییەکان.
لەو پڕۆسەیەدا، دەبێت سەرۆکی حزب یاخود سەرۆکی لیست لەوکاتەی ناوەکان پێشکەشدەکەن ئامادەبن و ئیمزای بکەن، هەر حزبێکیش بیەوێت جیابێتەوە لە هاوپەیمانییەک، دەبێت لەو ماوەیەدا جیابوونەوەکەی رابگەیەنێت.
لەلایەکی دیکەوە، رۆژی ١٤ی ئادار کۆتا وادەیە بۆ وەرگرتنی ناوی کاندیدە سەربەخۆکان و کاندیدی حزب و هاوپەیمانێتییەکان. کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندبوو، تائێستا لە هەولێر و سلێمانی و دھۆک ٢٤ کاندیدی سەربەخۆ ناوی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکردووە و هیچ هاوپەیمانێتییەکیش تۆمارنەکراوە.
|