هاتووچۆی سلێمانی: شەقامی کاوە بۆ ماوەیەکی کاتی بەربەست دەکرێت
هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، شەقامی کاوە لە بەردەرکی سەرای بازاڕی شاری سلێمانی بەرەو فولکەی ئەسحابەسپی بەربەست دەکرێت
لەئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند: شەقامی کاوە لە بەردەرکی سەرای بازاڕی شاری سلێمانی بەرەو فولکەی ئەسحابەسپی کاری هەڵکەندنی تێدا دەکرێت و شەقامەکە بۆ ماوەیەک بەربەست دەکرێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، تا ئەوکاتەی کۆمپانیای ڕاسپێدراو بەو ئەرکە کارەکانی خۆی تەواو دەکات شەقامەکە بە ڕووی شۆفێراندا ناکرێتەوە.
|