ئەمڕۆ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق داوای ڕوونکردنەوە لە تەیف سامی دەکات

13/03/2024
فۆتۆ: 

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ لیژنەی دارایی بانگهێشتی تەیف سامی دەکات و لەبارەی موچەو بودجەی هەرێمی کوردستانەوە داوای ڕونکردنەوەی لێدەکەین.

جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: ئەمڕۆ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بانگهێشتدەکات لەبارەی موچەو بودجەی هەرێم داوای ڕونکردنەوەی لێدەکەین.

وتیشی: تەوەرێکی دیکەش تایبەت بەپرسی دەروازە سنورییەکان‌و باج‌و لەوبارەیەشەوە ئەندامانی لیژنەی دارایی داوای ڕونکردنەوە لەوەزیری دارایی دەکەن.