وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانى هەرێم دەکات
ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق و سێ سەرۆکایەتییەکە کۆببێتەوە.
بەیانى ئەمڕۆ یەکشەممە محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە بەغدا و لەلایەن فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق پیشوازیلێکرا و بریارە هەر ئەمڕۆ زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى عێراق ئەنجام بدات.
بەپێى زانیاریەکان جەواد زەریف لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق کۆببنەوە و پاشان کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی سازبکەن و دواتر بە جیا لەگەڵ هەریەک لە مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق کۆببێتەوە.
هەر ئەمڕۆ ناوبراو سەردانى هەریەکە لە سەرۆکی ئەنجوومەنی دادەوەریی عێراق و محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان و فالح فەیاز بکات و دوایین کۆبوونەوەشی لەگەڵ عەممار حەکیم دەبێت، ئامانجى سەردامنەکەى وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەغدا بەمەبەستى پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراقە.
بریارە هەر ئەمڕۆیەکشەممە جەواد زەریف لەسەر بانگهێشتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەردانی هەولێر بکات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە.
کاتێکدایە، بریارە سبەینێ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێک بگاتە سعوودیە و چەندین رێککەوتننامەک لەگەڵ ئەو وڵاتە واژۆ بکات.
|