مستەفا گەرعاوی: دابەزینی نرخی دۆلار پەیوەندی بە بڕیارەکانی چەند مانگی ڕابردوەوە هەیە
ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران پێشبینی دەکات بە هۆی ڕێکارەکانی بانکی ناوەندییەوە نرخی دۆلار وردە وردە لە بازاڕەکاندا دابەزێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، مستەفا گەرعاوی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند" دابەزینی نرخی دۆلار دەرەنجامی بڕیار و ڕێکارەکانی چەند مانگی ڕابردوون کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی دۆلار گیرانەبەر، هەر لە سەرەتاشەوە وتمان چارەسەرکردنی قەیرانەکە پێویستی بە کاتە".
ئەوەشی خستەڕوو، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا وردە وردە نرخی دۆلار لە بازاڕدا زیاتر دادەبەزێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لەئێستادا نرخی ١٠٠ دۆلار لە بۆرسەکانی هەولێر و سلێمانی، بە ١٤٩ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
|