بە سەرۆکایەتیی فوئاد حوسێن شاندێکی باڵای عێراق سەردانی واشنتن دەکات
بڕیارە شاندێکی عێراق بە سەرۆکایەتی وەزیری دەرەوەی عێراق دەگەنە واشنتن و چەند پرسێک تاوتوێ بکەن.
بهپێی زانیارییهكان، شاندێکی عێراق بە سەرۆکایەتی د. فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی واشنتن دەکەن و چەند رۆژێک له واشتن دەمێننەوە و ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەیان دەبێت و چەند پرسێکی تایبەت بە دۆخی عێراق تاوتوێ دەکەن.
هەر بە پێی زانیاریەکان هێرشی گرووپە چەکدارەکانی مقاوەمەی ئیسلامیی عێراق بۆ سەر هێز و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق، هەروەها کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لەماوەی رابردوودا دوو لە گەرمترین بابەتەکانی گفتوگۆی نێوان ئەمریکا و عێراق بوون.
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژانى 27ی کانوونى دووەم و 11ی شوبات، دوو کۆبوونەوە لەنێوان شاندى سەربازیی عێراق و هاوپەیمانیی دژ بە داعش کرا، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەى ئەرکى داهاتووی ئەو هاوپەیمانیێتیە و پەیوەندیى دوو قۆڵیى نێوانیان.
|