لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵا لەسەر هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی تۆمارکرا

22/03/2024
فۆتۆ: 

وەزیری كۆچ و كۆبەرانی عێراق لە دادگای فیدراڵی سكاڵای لەسەر هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ تۆماركردووە

بەپێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگاکە، وا بڕیارە لە 31ی ئەم مانگەدا دانیشتنی تایبەت بە دۆسیەکە بەڕێوەبچێت.

هەروەها، سکاڵاکە لەلایەن ئیڤان فائق جابرۆ، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق تۆمارکراوە لەسەر بنەمای ئەوەی سکاڵاکاران رێگری دەکەن لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان.