لە سلێمانى چارەسەرێکى نوێ بۆ تووشبوویەکى کۆرۆنا بەکارهێندرا

19/07/2020
فۆتۆ: 

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی رایگەیاند، بۆ یەکەمجار لە سلێمانى چارەسەرێکى نوێ بە سەرکەوتووى بۆ تووشبوویەکى کۆرۆنا ئەنجامدرا.

داهات حەوێزی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە یەکەمین نەخۆش سوودی وەرگرت لە چارەسەرێکی تازەی کۆرۆنا کە دەرزی بەرگرى (IV IG ) لە نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی.

دەشڵێت، ئەو نەخۆشەى چارەسەرەکەى وەرگرتووە،  ئافرەتێکی 45 ساڵە کە بەرزەفشاری خوێنی لەگەڵدا بوو داخڵکرا لە سەرەتاوە هەوکردنەکەی بە سەختی گرتبو و ڕێژەی ئۆکسجینی زۆر دائەبەزی، سەرەڕای بەکارهێنانی ئۆکسجین و هەموو چارەسەرە دەرمانیەکان و دووجار وەرگرتنی پلازما، بەڵام تەندروستی ڕۆژ بەڕۆژ خراپتر دەبوو .

ئاماژەى بەوەشکردووە، لە کۆتاییدا بڕیاریانداوە دەرزی بەرگری بۆ بەکاربێنن کە بۆ بەشێکی کەمی نەخۆشەکان بەکاردێت، دوای وەرگرتنی پێنج جورعە لەو دەرمانە ووردە ووردە هەناسەی باشوبو و بە تەندروستیەکی زۆر باشەوە نارویانەتەوە ماڵەوە .