هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە رۆژێکدا گەیشتووەتە ٢٥٢ هەزار بەرمیل نەوت
فەرمانگەی کارگێڕی زانیاری وزەی ئەمریکا رایگەیاند: هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بەراورد بە رابردوو ١٥٩ هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا زیادی کردوە.
فەرمانگەی کارگێڕی زانیاری وزەی ئەمریکا رایگەیاند: وڵاتەکەی لە هەفتەی رابردوودا لە هەشت وڵاتەوە رۆژانە پێنج ملیۆن و ٢٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی خاوی هاوردەکردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا گەیشتووەتە ٢٥٢ هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا کە پێشتر ٩٣ هەزار بەرمیل نەوت بووە.
دەشڵێت: ئەمریکا لە کەنەداوە زۆرترین بڕی نەوتی هاوردە کردووە کە رۆژانە سێ ملیۆن و ٧٣٥هەزار بەرمیل نەبووە و لەناو وڵاتە عەرەبیەکانیش زۆرترین نەوت لە سعودیە هاوردەکراوە کە ٢٥٤ هەزار بەرمیل نەوتی خاو بووە.
|